نێچیرڤان
بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماکرۆن: سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر
سەربازانی فەرەنسا دەکەین
ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر سەربازگەیەکی هاوبەشی
پێشمەرگە و هێزەکانی فەرەنسا لە سنووری مەخموور
لە
ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی پلەداری فەرەنسی گیانی لەدەست دا و شەش سەربازی
دیکەی ئەو وڵاتە بریندار بوون
نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی زانی حکومەتی عێراق
ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ
ڕێگریکردن
لە هێرشی ئەو گرووپانە
سەرۆک فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە
پشتیوانیکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان
هەردوو سەرۆک جەختیان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە
دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی
ئاشتییانە کردەوە.
21 جار خوێندراوەتەوە