کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:14 - 07/03/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات بارانبارین زۆربەی ناوچەکان و بەفریش چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، ئەمڕۆ شەممە 7ی 3ی 2026، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمەباران و بەفربارین دەست پێدەکات و لە دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەریی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین ده‌ست پێده‌كات و لە گشت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفری كه‌م ده‌بارێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
ئه‌وه‌ش خراه‌ته‌ ڕوو، سبەى یەکشەممە 8ی 3ی 2026، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی رۆژ، بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەروەها لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت و لە درەنگانی شەودا کاریگەریی ئەو شەپۆلە کۆتایی پێدێت.
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3 تا 5) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوبەم جۆرە دەبێت:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

2061 جار خوێندراوەتەوە