لە هێرشی سەر کەمپی دارەشەکران لە قەزای خەبات چوار پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بریندار بوون
ئەمڕۆ هەینی بە درۆنی خۆکوژ و مووشەک چوار جار هێرش کرایە سەر پارتی ئازادیی کوردستان لە کەمپی دارەشەکران لە قەزای خەباتی سەر
بە پارێزگای هەولێر
لە ئەنجامی ئەم هێرشەنەدا چوار
پێشمەرگەی ئەو حیزبە برینداربون و، لە
ئێستادا لەبەر سەلامەتی دانیشتوانەکەی کەمپەکە چۆڵکراوە
بەرپرسێکی پارتی ئازادیی کوردستان ئاشکرایی کرد بەهۆی هێرشەکانەوە چوار پێشمەرگەمان
برینداربوون، بریندارەکان تەندروستییان باشە و چارەسەرەیان بۆ کراوە.
لە سەرەتای جەنگەکەشەوە حەوت پێشمەرگەمان برینداربوونە
ئەمڕۆ هەینی هێرشەکان بۆ سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بون لە قەزای کۆیەش هێرش کرایە سەر حیزبی دیموکراتی کوردستای ئێران
182 جار خوێندراوەتەوە