بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی تر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری دێگەڵە بۆردومان کران
فەرماندەی یەکی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە جارێکی تر بارەگای فیرقەی 11ی پێشمەرگە لە سنووری دێگەڵە بۆردومان کراوەتەوە و بەهۆی ئەوەوە بریندار هەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی بۆردومانەکە دەکرێت، بەڵام هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە کە هێرشەکە بە درۆن بووە یان بە مووشەک. سەبارەت بە ژمارەی بریندارەکانیش زانیاری پشتڕاستکراوە بڵاونەکراوەتەوە.
هێرشەکان بۆ سەر ئەم فیرقەیە لە دوو کاتی جیاوازدا ڕوویاندا:
هێرشی یەکەم لە کاتژمێر 3ی بەرەبەیان
هێرشی دووەم لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی
65 جار خوێندراوەتەوە