تورکیا لە سنوری دهۆک ڕێگەی نوێی سەربازیی دەکاتەوە و کەرەستەی قورسیش بۆ کردنەوەی
بەکاردەهێنێت.
هەواڵ:KNNC
سەرباری پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی دەسترێژیی و هاتنەناوەوەی تورکیا بۆ
خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە نوێترین هەوڵیشدا سوپای وڵاتەکە خەریکی
کردنەوەی ڕێگەی نوێی سەربازیی یە لە سنوری دهۆک.
بەپێی زانیاریی و وێنە و گرتە بڵاوکراوەکان تورکیا لە دێرەلوکی سەر بە
ئامێدی سنوری دهۆک و بە دیاریکراوەی لە گەلی ڕەشەڤە، سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگەیەکی نوێی
سەربازییە بۆ خۆشکردنی پێگە و جێگەی سوپاکە.
جیا لە کردنەوەی ڕێگەکە، تورکیا بۆ ئەنجامدانی کارەکەی چەک و کەرەستەی قورسی سەربازیی
و وێرانکەر بەکاردەهێنێت و لەڕێگەی تەقاندنەوەوە دەیەوێت بەزووی ڕێگەکە بکاتەوە،
ئەوەش زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندوە هاووڵاتییانی ناچار بە
دوورکەوتنەوە لە سنورەکە کردوە...
131 جار خوێندراوەتەوە