کەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 22/02/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گەڕانەوەی نمە باران بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەکات.
دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمە باران دەبارێت. هاوکات، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمرۆ بە سیلیزی:
هەولێر، دهۆک، چەمچەماڵ: 24 پلە
سلێمانی، ئاکرێ: 23 پلە
هەڵەبجە: 22 پلە
زاخۆ: 25 پلە
حاجی ئۆمەران: 15 پلە

پێشبینی بۆ سبەینێ دووشەممە
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بە نیمچە هەور دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارینی نمە باران بەردەوام دەبێت. بەڵام پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە بکەن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ: هەولێر (22)، سلێمانی (21)، دهۆک (22)، هەڵەبجە (20) و زاخۆ (23) پلەی سیلیزی دەبن.

62 جار خوێندراوەتەوە