ژنێف؛ ئەمڕۆ گەڕی دووهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 17/02/2026
جیهان
+
-

ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت و شوێنی دانوستانەکەس ژنێف دەبێت.


هەواڵ:KNNC

 

دوای تێپەڕبوونی سی هەفتە بەسەر گەڕی یەکامی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، ئەمڕۆ گەڕی دووهەمی دانوستانەکان لە ژنێفی پایتخەتی سویسرا بەڕێوەدەچیت.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەر دانوستانەکان بڵاوکراونەتەوە، دانوستانەکانی ئەمڕۆ ناڕاستەوخۆ دەبن و لە باڵیۆزخانەی عوممان بەڕیوەدەچێت.

 

شاندی ئێران بە سەرکردایەتی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ژنێفن و شارەزای ئەتۆمیی و ئابورییشیان تێدایە، شاندی ئەمەریکاش پێکدێن لە ستیڤ ویتکۆف و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کۆشنەری زاوای ترەمپ

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە 6ی ئەم مانگەدا گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لە مەسقەتی عوممان بەڕێوەچوو..

147 جار خوێندراوەتەوە