دەوڵەتی یاسا: مالیکی بە هاژوهوژی میدیا ناشڵەژێت و ناکشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 17/02/2026
عێراق
+
-

دەوڵەتی یاسا دەڵێت کشانەوەی نوری مالیکی ئەستەمە و خۆی لەبەردەم خەڵک و هەوادار و عێراق شەرمەزار ناکات و کەسیک نییە بە هاژوهوژی میدیا بشڵەژێت.

 

هەواڵ:KNNC


عەقیل فەتلاوی وتەبێژی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: نوری مالیکی کەسێک نییە بە هاژوهوژی و هاتوهاواری میدیا بشڵەژێت و ئەستەمە بکشێتەوە، نوری مالیكی بكات نایەوێت خۆی لەبەردەم هەوادار و خەڵكی عێراقیش شەرمەزاربكات، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت مالیكی بكێشتەوە لەژێر كاریگەری هەندێک لایەن، كە هەر لەسەرتاوە دژی كاندیدكردنی بوون، ئەوە شتێكیترە.

 

فەتلاوی وتیشی، ئەوەی ئێستا لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە ئارامییە و بابەتەکە پەیوەندیی بە کەسایەتی مالیکیەوە نییە، هەربۆیە هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سەرکردەکان دوودڵبن، ئەگەر بەنیازبوونایە کاندیدکردنی مالیکی بکێشنەوە، ئەوا ئەو بابەتەیان لەگەڵدا تاوتوێ دەکرد، بەڵام تا ئێستا پابەندن بە مالیکی وەک کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیران.

 

ناوبراو ڕەتیشكردەوە سەپاندنی سزا هەبێت بەسەر عێراقدا و وتی:  باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، ئەگەر پەیامێک لە واشنتۆنەوە هەبێت لەوبارەیەوە، ئەوا بۆ سەرکردە سیاسییەکان و حکومەت ڕوون دەبێتەوە...

176 جار خوێندراوەتەوە