دۆناڵد ترەمپ دەڵێت بە ناڕاستەخۆ بەشداری
دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکایە و تاران دانوستان نازانێت، ئەر ڕێکبکەوتنایە
ئەوا بنکە ئەتۆمییەکانیانیان بۆردومان نەدەکرد.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە لێواندێکیدا
قسەی لەبارەی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران کرد و وتی، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەشداری
دانوستانەكان دەكات و خوازیارە لۆژیکانەتربن لە دانوستانەکاندا.
وتیشی، ئەوان ئێران دانوستانکاری خراپن و
ڕێککەوتن نازانن، ئەگەر ڕێکبکەوتنایە ئەوا واشنتن لەبری ناردنی فڕۆکەی بۆمبهاوێژی
بی 2 بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانیان، ڕێککەوتنیان لەگەڵ دەکردن بەڵام ناچاریان
کردن لێیان بدەن،
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، کە پێیوایە ئێران
دەخوازێت بگاتە ڕێككەوتن لەگەڵیان، ئەوان هەوڵدەدەن خۆیان بەدوور بگرن لە ئاكامەكانی
ڕێكنەكەوتن، سەرباری ئەوەش دەبێت چاوەڕێبن و بزانن چی ڕوودەدات.
209 جار خوێندراوەتەوە