پەرلەمانتارێکی دەنگۆی
قەرزاربوونی عێراق بە 100 ترلیۆن دینار ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەگەرچی عێراق قەرزارە
بەڵام بڕی قەرزەکەی زۆر لەو ژمارەیە کەمترە.
هەواڵ:KNNC
باقر سەعدی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق
ڕایگەیاند: ئەو ئامارانەی سەبارەت بە قەرزە ناوخۆیی
و دەرەکییەکانی عێراق بڵاودەکرێنەوە زیادەڕەویین و بەوجۆرە نییە.
باقر سەعدی وتی، دەوڵەتی عێراق قەرزی ناوخۆیی و
دەرەکی هەیە، بەڵام ئەو ئامارانەی دەگەنە 100 ترلیۆن دینار یان زیاتر
ناڕاستن و بڕی قەرزی ڕاستیینە زۆر کەمترە لەوە، بەشێکی زۆری ئەو شتانەی لەلایەن هەندێک لە سیاسەتمەداران و شارەزایانەوە دەگوترێ،
دەکەوێتە ناو کایەی مشتومڕی سیاسییەوە، دوورە لە بابەتیبوون"، ئاماژەی بەوەشکرد
"کەسانێک هەن لە سروشتی ئەو قەرزانە و میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیان تێناگەن،
لەکاتێکدا عێراق خاوەنی سەرچاوەی دارایی و سامانی بەرچاوە.
هاوکاتی ئەوەش بە وتەی ناوبراو، جەختی لەوە کردەوە
کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان "مسۆگەرە" و هیچ نیگەرانییەک لەو
بارەوە نییە.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، نووری
مالیکی، دوای پێکهێنانی حکومەت، کار لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ بەڕێوەبردنی
مەلەفی دارایی و ئابوریری عێراق دەکات، هەروەها نەخشەڕێگەیەک دادەڕێژێت بۆ پرسی
موچە کە چارەسەری قەیرانی نەختینەیی دەکات، حکومەتی داهاتو پابەندە بە چارەسەرکردنی
قەیرانی نەختینەیی ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆخی دارایی و ئابوریی باشە، بەڵام پێویستی
بە گۆڕانکاری بەرچاو هەیە"، لە پێش هەموویانەوە کەمکردنەوەی پشتبەستنی 90% بە
نەوت و هەنگاونان بەرەو ئابورییەکی هەمەچەشن....
44 جار خوێندراوەتەوە