هاوردەکردنی
کاڵای تورکیی لە عێراق کەمیی کردوە و قەبارەی هاوردەش لە پاردا نزیک بە 13 ملیار
دۆلاربووە.
هەواڵ:KNNC
لەگەڵ ئەوەی عێراق پێنجەمین گەورەهاوردەکاری کاڵای
تورکیایە، بەڵام هاوردەی عێراق لە توركیاوە لە ساڵی بەراورد بە ساڵی 2024، لە ساڵی 2025دا
بەرێژەی 5.02% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەهای هاوردەكردنی كاڵای توركی لەلایەن عێراقەوە
لە 2024دا بریتی بووە لە 13.034 مليار دۆلار، لە 2022دا بریتی بووە لە 13.750
مليار دۆلار، واتا بەگشتی بەراورد بە دوو ساڵی پێش خۆی، ئاستی هاوردەی عێراق لە
توركیاوە لە 2025دا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
گرنگترین ئەو كاڵایانەی كە عێراق لە توركیاوە هاوردەی كردوون لە پاردا بریتین
لە (زێڕ- كانزای بەنرخ- ئامێرە كارەبای و ئەلیكترۆنییەكان- ئامێرو كەلوپەل- موبیلیات-
پلاستیك- دانەوێڵە- میوەو شتی تر.
بەپێی ڕیزبەندیی عێراق پێنجەم گەورە هاوردەكاری كەلوپەلی
توركییە، لەدوای هەریەک لە ئەڵمانیا و بەڕیتانیا و ئەمریكا و ئیتاڵیا.
439 جار خوێندراوەتەوە