نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
06:54 - 14/02/2026
کوردستان
+
-

 لە پەڕاوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.

 

هەواڵ:  KNN

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.


 باس لەوەشدەکات هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ تەنگژەکانی سووریا و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان کردەوە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پێویستیی "پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا" کردەوە و هیوای سەقامگیریی بۆ ئەو وڵاتە خواست.

 

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی سووریا ستایشی ڕۆڵی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانی کرد لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و ڕێککەوتنی نێوان "دیمەشق و هەسەدە"، هاوکات سوپاسی هەرێمی کرد بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

 

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە باشترکردنی دۆخی مرۆیی ئاوارەکان و برەودان بە دیالۆگی نیشتمانی کرا وەک هەنگاوێک بەرەو داهاتوویەکی گەشتر بۆ سووریا

220 جار خوێندراوەتەوە