مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و
ئەسعەد شەیبانی وەک شاندی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لەمیونشن لەگەڵ وەزیری
دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان کۆبوونەوە
هەواڵ: KNN
لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
٢٠٢٦، شاندێکی باڵای سووریا بە بەشداری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی
سووریای دیموکرات، لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعوود، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی
سعوودیە کۆبوونەوە.
لە دیدارەکەدا، وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختی لە
هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەر دەسپێشخەرییەک کە سوورییەکان لەسەری
کۆدەنگ بن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕیاز ئامادەیە هاوکاریی تەواوی پڕۆسەی "تێکەڵبوونی
نیشتمانی" و جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنامەی ٢٩ی کانوونی دووەم بکات، بە
ئامانجی سەقامگیرکردنی دۆخی وڵاتەکە.
لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی
سووریای دیموکرات، ستایشی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی شانشینی سعوودیەی
کرد لە پێناو هەڵگرتنی سزاکان و ئاسانکاری بۆ سەرخستنی ڕێککەوتنی نێوان لایەنە
سوورییەکان.
193 جار خوێندراوەتەوە