مەسعود پزشکیان دەڵێت
کوردستان برا و خزمە و وڵاتانی دیکەی وەک تورکیاش دراوسێن.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنگرەی
نێودەوڵەتیی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و دابینکردنی دارایی بۆ ڕێگەوبانەکان باسی لە
پەیوەندییەکانی ئێران کرد لەگەڵ کوردستان و ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ کوردستان و ئازەربایجان
و عێراق برا و خزمی یەکترین پەیوەندییەکی پتەومان هەیە.
لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دیکە پزشکیان
ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ تورکیا و ئەفغانستان و تورکمانستان مێژوی چەند هەزارساڵەیان
هەیە، هەربۆیە پەیوەندییەکانیان زیندوو دەکەنەوە.
لەبەشیکی قسەکانیدا سەرۆککۆماری ئێران وتی، باوەڕیان
وایە بە ڕێگەکانی پەیوەستبوونیان بە ئاشتی، گەشەپێدانی زانست و تواناکانیان،
دەتوانن لە ئاساییش و ئابوریی و سەقامگیرییەکەی دڵنیاببنەوە....
39 جار خوێندراوەتەوە