کیم جۆنگ ئون ستایشی ئازایەتی بێهاوتای سەربازانی وڵاتەکەی کرد کە شانبەشانی هێزەکانی
ڕوسیا دژی ئۆکرانیا شەڕیان کردووە و دەڵێت پشتیوانی بێمەرجی ڤلادیمێر پوتینە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هەواڵی کۆریای
باکور لە زاری کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکورەوە ڕایگەیاندوە کە ڕۆڵی سەربازانی
وڵاتەکە لە شەڕی دژ بە ئۆکرایندا جێگەی ستایش و قارەمانانەیە.
کیم جۆنگ ئون ڕایگەیاند:
ستایشی بوێریی و قارەمانییەتی بێهاوتایەی سەربازانی سوپای کۆریا دەکات کە بەشداری
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی وڵات دەکەن، دەبێت لە مێژوودا وەک هێمای دەسەڵاتی
نەدۆڕاو و شانازیی بنوسرێتەوە.
کیم جۆنگ ئون جەختی لە
پاڵپشتیکردنی بێمەرجی بۆ ڕوسیا کردەوە و بەڵێنی پشتیوانی بێمەرجی بۆ هەموو سیاسەت
و بڕیارەکانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا دا.
چوار مانگ بەر لە
ئێستا و لە مانگی تشرینی یەکەمدا باڵیۆزی ڕوسیا لە کۆریای باکور لە میانی بەشداریکردنی
لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی "مۆزەخانەی یادەوەری کارەساتەکانی شەڕ"
ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی کۆریا و مۆسکۆ گەیشتوونەتە لوتکەیەکی مێژوویی...
89 جار خوێندراوەتەوە