مەسعود پزشکیان دەڵێت ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمەوە نییە و دەتوانن ئەو
ڕاستییە بۆ هەمووان بسەلمێنن، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ناوچەکە خۆیان دەتوانن خۆیان
بپارێزن بەبێ دەستوەردانی دەرەکیی.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران لە یادی 47 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا
لەبەردەم ئێرانییەکان وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی نێوان
ئێران و ئەمەریکا و دانوستانەکان کرد و ڕایگەیاند: ئێران بە هیچ جۆرێک بەدوای چەکی
ئەتۆمەوە نییە و دەتوانن ئەو ڕاستییەش بۆ جیهان بسەلمێنن بەهەر ڕێگەیەک بێت.
پزشکیان ئاماژەی بەوەشکرد ئێران هەقی کەسی نییە و دەبێت ئەو دیوارە
بێمتمانەیی و بێباوەڕیی ئەمەریکا و ئەوروپا دروستیان کردوە تێکبشکێندرێت.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی دراوسێش ئاماژەی بەوەکرد، کە دەبێت
پێکەوەیی و برایەتی و پەیوەندیی ئێران و دراوسێکانی بەهێزبێت، لەگەڵ ئەوەشدا
وڵاتانی ناوچەکە خۆیان توانای بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان هەیە و
دەتوانن خاوەنداریی خۆیان بکەن بەبێ دەستوەردانی دەرەکی...
24 جار خوێندراوەتەوە