دابەشکردنی موچە بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی تەواوی ئەو کەسانە دابەشدەکرێت کە
موچەیان وەرنەگرتوە.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی موچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە دوای ئەوەی کە
چوارشەممەی پێشوو دەست بە دابەشکردنی کرا و دوێنێ هەیینیش موچە دابەشنەکرا، ئەمڕۆ
کۆتایی بە پڕۆسەکە دێت و تەواوی ئەو کەسانەی موچەکانیان وەرنەگرتوە موچەیان دابەشدەکرێت.
بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی وەزارەتی
دارایی، ئەمڕۆ هەریەک لە، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا
نەوتییەکان و ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگای ئاساییش دابەشدەکرێت.
جیا لەوەش موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست و تازەدامەزراو
دابەشدەکرێت....
227 جار خوێندراوەتەوە