عوممان وەک یەکەمین دەوڵەتی
عەرەبیی دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد و دەڵێت پێنجشەممەی داهاتوو یەکەمین ڕۆژە.
هەواڵ:KNNC
"لیژنەی سەرەکی بینینی
مانگ ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، دوا ڕۆژی مانگی شەعبانی ساڵی 1447ی کۆچی دەبێت، ڕۆژی
پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی 1447ی کۆچی دەبێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی
لیژنەکە، "بە پشتبەستن بە زانستی گوردوونی و لێکدانەوەکان، ئاوابوونی مانگ لە
ڕۆژی سێشەممە 29ی شەعبانی ساڵی 1447ی کۆچی پشتڕاست دەکاتەوە، کە دەکاتە 17ی شوباتی
2026، پێش یان لە کاتی خۆرئاوابوون لە سەرجەم پارێزگاکانی سوڵتانی عومان، بینینی ئەو
مانگە لەو ڕۆژەدا مەحاڵە".
30 جار خوێندراوەتەوە