دابەشکردنی موچە لە
دووهەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆش بەشێکی دیکە لە موچەخۆران موچەکانیان وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
بەپێی ئەو
خشتەیە بڵاوکراوەتەوە ئەمڕۆ موچەی مانگی کانونی دووهەم-1ی ، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکیی، دەستەی
وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن،
دیوانی چاودێری دارایی، خاوەنپێداویستی تایبەت، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،
دارایی و ئابوریی، ماوخۆ، داد، حەنجومەنی دادوەریی، پلاندانان، بازرگانیی و
پیشەسازیی دابەشدەکرێت.
هەروەها سامانە
سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانیی و
گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و
کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەرلەمان،
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێمیش دابەشدەکرێت.
هاوکات هەیینی
موچە دابەشناکرێت و شەممەش کە کۆتاڕۆژە موچەی هەریەک لە، یەکەی 70 و 80،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان و ئەنجومەنی ئاساییش و دەزگای
ئاساییش دابەشدەکرێت...
328 جار خوێندراوەتەوە