بارانبارین
بەشێوەی بەهاریی بەردەوام دەبێت و خێرایی باش زیاد دەکات.
هەواڵ:KNNC
بەپێی پێشبینییە
بڵاوکراوەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری باران بارین
لاوازدەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاوییە
سنووریەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.
لەبارەی کەشی سبەینێ
هەینیشەوە کەشناس پشتیوان پێنجوێنی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان بە گشتیی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئاسمان ساماڵ و
پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری هەولێر و دهۆک باران دەبارێت
ڕێژەکەی زۆر نابێت، هەروەها لە سلێمانی و پێنجوێن باران نابارێت،
ئەو کەشناسە ئاماژەی
بەوەشدا، لە بەشێکی ناوچەکانمان هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت 20 بۆ 35 کلم ،
ئاڕاستەی با باشوور دەبێت....
447 جار خوێندراوەتەوە