حکومەتی هەرێم دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەتدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:07 - 11/02/2026
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیاندا، دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتوانی کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەتکردەوە

هەواڵ: KNN

 

 

ئەمڕۆ  ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەو تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ بۆ دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی.

گرنگترین خاڵەکانی هەڵوێستی حکومەت:

 

 

 

1-ڕەتکردنەوەی دەستکاریکردن: حکومەتی هەرێم بە توندی هەر جۆرە دەستکارییەکی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەتکردەوە، کە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان و ئەنجامە فەرمییەکانە.
2-  چەسپاندنی ڕێژەی ١٤.١٪: بەپێی ئەنجامە فەرمییەکانی سەرژمێریی مانگی ١١ی ٢٠٢٤، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم (جگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم) بە ١٤.١٪ دیاریکراوە. حکومەت جەختی کردەوە کە دەبێت هەر ئەم ڕێژەیە بکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێم.

 

 

 

3-   هۆشداری لە لێکەوتەکان: مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەفتارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کاریگەریی نەرێنی لەسەر مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەبێت و پێویستی بە ڕێکاری بەپەلە هەیە بۆ ڕاستکردنەوە.

 

 

 

4-   ئەنجومەنی وەزیران داوای لە سەرۆکایەتی کۆمار و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کرد، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دەستووری، بەرگری لە مافەکانی هەرێم بکەن و ڕێگە نەدەن ڕێژەی دانیشتووان لەوەی ڕاگەیەندراوە کەم بکرێتەوە.

 

 

 

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە تەواوی هەنگاوە پێویستەکان دەگرێتە بەر بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو لادانانەی لە ئەنجامە فەرمییەکانی سەرژمێریدا کراون و داوای لە حکومەتی فیدراڵ کرد پابەندی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان بێت

172 جار خوێندراوەتەوە