ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان دەڵێت تورکیا بەدوای هەژمون و دیزاینکردنی ناوچەکەوە نییە و هەمیشە
بەدوای برایەتییەوەن، باس لە ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکات و دەڵێت تورکیا
تەنها سوریای یەکپارچە و یەکسوپای دەوێت.
هەواڵ:KNNC
ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا باسی لە پێشهاتە سیاسییەکانی
ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: تورکیا بە هیج جۆرێک بەدوای فراوانکردنی هەژموونییەوە
نییە و ناشیەوێت ناوچەکە و هیج کام لە وڵاتەکان دیزاین بکات و ڕۆڵی لەو پرسەدا
هەبێت، بەپێچەوانەوە تورکیا بە دڵسۆزیی و ڕاستگۆیی یەوە داوای ئاشتیی و برایەتیی و
پێکەوەیی دەکات.
لەبارەی پرسی
ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، بە وردی چاودێری
ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەن و دەبێت ڕێککەوتنەکە بە تەواوەتی
جێبەجێبکرێت و تورکیا لەگەڵ سوریایەکی یەکپارچە و یەکسوپادایە...
263 جار خوێندراوەتەوە