ئەمڕۆ وەزارەتی
دەرەوەی عێراق لەسەر قسەکانی هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی وڵاتەکەی
لە بەغداد بەنگهێشت کرد و ناڕەزایی قوڵیان گەیاندە تورکیا و هاکان فیدانیان بە سنوربەزێن
ناوبردوە.
هەواڵ:KNNC
محەممەد حسێن بەحرلعلوم
بریکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بەرپرس لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنین بۆرا ئینان
باڵیۆزی تورکیا دانیشت و ڕایگەیاند: قسەکانی هاکان فیدان دیپلۆماسییەتییان
تێپەڕاندوە و بە تەواوەتی دەستوەردانە لە کاروباری عێراق، عێراق خاوەن سەروەریی
خۆیەتی و وەک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە نییە.
وتیشی بابەتی شنگال و
ناوچەکانی دیکە نەتەوەیین و تەنها پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە ئەوەی هاکان فیدان
وتویەتی شکاندنی دۆستایەتی نێوان عێراق و تورکیایە.
لای خۆشییەوە ئەنیل بۆرا ئینان روونکردنەوەی دا و تی، هەڵە لێکدانەوە بۆ
قسەکانی هاکان فیدان کراوە بەهۆی وەرگێڕانەوە و بەهەڵە تێگەیشتون، ئەو مەبەستی پارتی
کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بووە نەک عێراق و دەستوەردان.
883 جار خوێندراوەتەوە