عێراق؛ پشووە فەرمییەکان کەمدەکرێنەوە

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 11/02/2026
عێراق
+
-

ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە پشووە فەرمییەکان دەوڵەت کەمبکاتەوە و ئامادەکارییش بۆ پێداچوونەوە با یاسای پەیوەست بە پرسەکە دەستیپێکردوە و بە هۆکاری سستی کارەکان ناوبراوە.

 

هەواڵ:KNNC

نیهال شەمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:  ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەکاری دەکات بۆ پێداچوونەوە بە یاسای پشووە فەرمییەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەیان.

دەشڵێت، دەستپێشخەرییەکەی ئەنجومەنی نوێنەران پاش پێکهێنانی لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو، بەتایبەتی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە بەرپرسیارە لە هەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە پشووە رەسمییەکانی پەیوەست بە بۆنە ئایینییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە هەموارکردنەوەی یاساکە رێکخستنەوەی رۆژانی دەوامی فەرمییەکان چونکە زۆریی پشووەکان کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و کارکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە....

2272 جار خوێندراوەتەوە