دەمپارتی: ئێمە بۆ ئاشتیی هەموو هەنگاوێک دەنێین و خوازیارین بەرامبەریش وابێت

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 12/02/2026
کوردستان
+
-

دەمپارتی دەڵێت چارەسەریی گەیشتوەتە قۆناغیکی گرنگ و کورد بۆ ئاشتی ئامادەی هەموو شتە و خوازیارن لایەنی بەرامبەریش بەو باوەڕەوە هەنگاو بنێت.

هەواڵ:KNNC

پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی سەردانیکەری ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: پڕۆسەی چارەسەریی گەیشتوەتە قۆناغێکی گرنگ و لەگەڵ بونی لیژنەی پەرلەمانیی بۆ پڕۆسەکە ئێستا ڕاپۆرت دەنوسرێت، پێویستە هەموو هەنگاوەکان ببنە یاسایی و لەو چوارچێوەیەدا بچەسپێن.

لای خۆشییەوە مدحەت سانجار پەرلەمانتاری دەمپارتی وتی، کارکردن لەسەر ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆميسیۆنی پەرلەمان بەردەوامە و هێشتا خاڵی کۆتایی دانەنراوە. ڕەشنووسەکە پێشکەشی پارتەکان کراوە، پارتەکان لەسەر بنەمای ئەم ڕەشنووسە هەڵسەنگاندنەکانیان ئەنجام دەدەن، دەمانەوێت ڕاپۆرتەکە بە سازانێک دەربچێت کە تا بکرێت فراوانترین توێژ بگرێتەوە و ئارامیی بداتە هەمووان و زەوینەیەکی وەها بۆ سازان هەیە، هیوادارم گشت پارتەکان بە باشی سوود لەم زەوینەیە وەربگرن، گرنگە بگەینە ئەو خاڵانەی کە لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکەدا دەگونجێن و، لە داهاتوودا هەمووان ئارام بکەنەوە. بۆ بەدیهاتنی سازانێکی لەم شێوەیە ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. چاوەڕوانین هەمان هەڵوێست لە پارتەکانی دیکەشەوە ببینین...

93 جار خوێندراوەتەوە