پیرمام؛ پارتی و یەکیتی کۆبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
03:41 - 11/02/2026
کوردستان
+
-

پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە و پۆستەکانی سەرۆککۆمار و کابینەی 10ی حکومەت تەوەری گفتوگۆی نێوانیان بوو.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی هەردوو بابەتی سەرۆککۆمار و کابینەی 10هەمی حکومەت تەوەری گفتوگۆکان بوون.

 

شاندی یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەردانی پیرمامیان کرد، لەلایەنی پارتیس مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بەشداری کۆبوونەوەکەبوون.

 

ئەوەش دوای ئەوەی دێت کە هەردوو لایەنی پارتی و یەکێتی تا ئێستا لەسەر کاندیدیی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕێکنەکەوتون و دوای نزیک بە ساڵێک و چوار مانگ تێپەڕبوون بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشدا تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتوە...

61 جار خوێندراوەتەوە