وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 12/02/2026
کوردستان
+
-

دوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆ ئێستا وەزارەتی دەرەوەی عێراق خاڵی ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتییە و هەفتەی داهاتووش گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانیان بەڕێوەدەچن و ئەنجومەنێکی سیاسییش هاوشێوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەرێم پێکدێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

"ئەنجومەنی سیاسی بۆ ڕووبەروبونەوەی قەیرانە سیاسیەکان لەهەرێم پێکدەهێندرێت “

“دوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئێستا پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆتە خاڵی نا کۆکی نێوان یەکێتی و پارتی"

“ هەفتەی داهاتوو گەڕێکی تری دانوستانەکانی نیوان یەکێتی و پارتی دەستپێدەکاتەوە “

دوا دووکۆبونەوەی نێوان هەردوو سەرۆکی یەکێتی و پارتی بڕیارە گەڕێکی تری دانوستانەکانی نێوان یەکێتی وپارتی لەهەفتەی داهتوو بەڕێوە بچێت کە بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیایی کەی ئێن ئێن بەمشێوەیە دەبێت:

ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت دوو ڕۆژ دوای ئەوە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدەدرێت بۆ دەرئەنجامی کوبوونەوەکەی نێوان هەریەک لە مەسرور بارزانی وقوباد تاڵەبانی بەمەرجێک ئەگەر کۆبوونەوەکەی ئەوان ئەرێنیی و باش بێت

کەی ئێن ئێن دەستی گەیشتووە بەهەندێک زانیاریی کە باس لەخاڵی هاوبەش دەکەن، کە هەردوولا لەسەری گەیشتوونەتە ڕێککەوتن،

بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان وکابینیە 10 ئەنجومەنێکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان دروستدەکرێت هاوشێوەی چوار چێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسیە بەشداربووەکانی نێو حکومەت و پرۆسەی سیاسی کەسی یەکەمیان دەبنە ئەندام ئەمە زیاتر بۆ پێشهاتی کتوپڕوو قەیرانە سیاسیەکان ڕۆڵیان دەبێت.

لەبارەی دابەشکاری پۆستەکانیش دووهێڵی گشتی لەنێوان یەکێتی پارتی دیاری کراوە کەهەر دووکیان لەکۆبوونەوەی نێوان ئەم دووهەفتەیەی ڕابردوو پێشنیاری نوێ یان داوە بەیەکتری لەسەری  کەتێدا هەردوو پۆستەکانی هەولێر و بەغداد کراونەتە یەک پاکێج لەسەر بەشێکی زۆری هاوڕان بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان دەڵێت ئێستا کێشەی تازە ئەوەیە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و وەزیر دەرەوەی عێراق هەردووکیان دیبلۆماسی وسیادین پەیوەندی وڵات ڕێکدەخەن ناکرێت پارتی لەناو ئەو هاوکێشەیەدا نەبێت واتە لەداوای پۆستی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئێستا پۆستی وەزیری دەرەوە بۆتە گرێ کوێرە.

ئەم هێنان و بردنەی نێوان یەکێتی  وپارتی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عێراق بەرەو دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەبەن

سلێمانی/  بڕیار نامیق

943 جار خوێندراوەتەوە