عێراق 2250 تیرۆرستی داعشی لە سوریا وەرگرتوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:11 - 07/02/2026
عێراق
+
-

عێراق زیاتر لە دوو هەزار چەکداری داعشی لە سوریا وەرگرتوەتەوە و لە وڵات دادگایی دەکرێن.

هەواڵ:KNNC

فەریق سەعد مەعن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقڕایگەیاند: عێراق لەرێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، (2250) تیرۆرستی لە سوریا وەرگرتووەو لەناوەندە پارێزراوەكاندا دەستبەسەریكردوون.

وتیشی، تیمە تایبەتمەندەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و پۆلێنكردنی تیرۆرستەکان بەپێی مەترسییدارییان لەگەڵ ئەوەشدا تۆماركردنی دانپێدانانەكانیان لەژێر سەرپەرەستی ڕاستەوخۆی دادوەریدا یەکێکی دیکەیە لە قۆناغەکانی پڕۆسەکە.

 

بەرپرسە عێراقییەکە وتیشی، بنەمای چەسپاو ئەوەیە ئەندامانی رێكخراوی داعش و هەموو ئەوانەی لە تاوان دژ بە گەلی عێراق تێوەگلاون، لەبەردەم دادگای تایبەتمەندی عێراقیدا دادگایی بكرێن.

هاوکات لە بەشیکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دەرەوە لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ ژمارەیەك لە وڵاتان سەبارەت بە رەگەزنامەی تیرۆریستەكان و، پرۆسەی رادەستكردنەوەی ئەم تیرۆریسیتانە بە وڵاتەكانی خۆیان كاتێك دەستپێدەكات كە مەرجە یاساییەكان تەواو بكرێن.

111 جار خوێندراوەتەوە