مانگی ڕابردوو لە ئێران نزیکەی 140 کەسی بیانیی وەک
ئاژاوەگێڕ دەستگیرکراون و دەسەڵاتی وڵاتەکەش دەڵێت: پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕەکانی دەرەوەی ئێراندا
هەبووە.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد
نیگابان بەڕێوەبەری پۆلیسی یەزد ڕایگەیاند: لە کاتی پێداچوونەوە بە فایلەکانی پەیوەست
بە خۆپیشاندەران، نزیکەی 140 کەسی بیانیی لە ناڕەزایەتییاکانی مانگی پیشووی ئێراندا
دەستگیرکراون،
ناوبراو
ئاماژەی بەوەداوە، دوای بەدواداچوونەکان لە زانیاریی دەستگیرکراوان بۆیان دەرکەوتوە،
139 کەس لە دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی پێشوودا، بیانیین و ئێرانیی نین.
بەرپرسەکەی
پۆلیس وتوشیەتی، ئەو کەسانە لە ڕێکخستن و هاندان و سەرکردایەتیکردنی ئاژاوەگێڕییەکان
بەشداربوون و تەنانەت پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕەکانی دەرەوەی ئێران دا هەبووە.
168 جار خوێندراوەتەوە