مەسعود پزشکیان عەباس عەرقچی ڕاسپارد بۆ دانوستان لەگەڵ
ئەمەریکییەکان و دەڵێت مەرجە پڕۆسەکە ئارام و بێفشار بێت.
هەواڵ:KNNC
مەسعود پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند کە عەباس
عەراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاسپاردوە بۆ گرتنە ئەستۆی دانوستانەکان لەگەڵ
ئەمەریکییەکان کە لە تورکیا بەڕێوەدەچن.
مەسعود پزشکیان وتوشییەتی، ڕاسپاردنی وەزیری دەرەوە و
دانوستانەکان مەرجیان هەیە، ئەویش بوونی کەشیکی سەقامگیر و پارێزراو و دوور لە هەڕەشە
و فشارە، دەبێت دادپەروەریی لە دانوستانەکاندا هەبن و بۆ هەردوو لایەن.
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، بەرژەوەندیی گەلی
ئێران لەپێشینەیە بۆ ئەوان لە دانوستانەکاندا و هەموو ئامانجێکیان پاراستنی
بەرژوەندییەکانی ئێرانە.
دوای ململانێ زۆرەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، بڕیارە
لە هەینیدا دانوستانەکانی نێوان هەردوولا لە تورکیا دەستپێبکاتەوە...
190 جار خوێندراوەتەوە