بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار؛ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات

KNN : Kurdish News Network
06:48 - 01/02/2026
عێراق
+
-

ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی دووشەممە شاندێکی باڵا و ئاستبەرزی چوارچێوەی هەماهەنگی بگاتە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ هێزە سیاسییە سەرەکییەکانی کورد و تاوتوێکردنی پرسی سەرۆک کۆمار.

 

هەواڵ:  KNN

 

دکتۆر عەباس ڕازی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد: "شاندەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت و هەریەکە لە هادی عامری و موحسین مەندەلاوی ئەندامی شاندەکەن، کە سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی دەکەن بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردایەتییە سیاسییەکانی هەرێم.

 

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، ڕازی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای بڕیاری کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووە، مەبەست لێی دروستکردنی لێکتێگەیشتن و نزیککردنەوەی دیدووبۆچوونەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار.

 

ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشی کردەوە، کە ئەم جوڵە سیاسییە لە چوارچێوەی پەرۆشی ئەواندایە بۆ پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و خێراکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی دامەزراوە 

78 جار خوێندراوەتەوە