ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا پێویستە سوریا رێز لە مافی هەمو پێکهاتەکان بگرێت

KNN : Kurdish News Network
06:26 - 29/01/2026
جیهان
+
-

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، پشتیوانیی وڵاتەکەی و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاند.

 

هەواڵ:  KNN

 ئەم هەڵوێستە لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا) هات کە تێیدا جەخت لە زیندوکردنەوەی ڕێککەوتنی 18 ی کانونی دوەمی 2026  کراوەتەوە.

 

ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە ئەم خالانە لە خۆ دەگرێت   

1-  وڵاتانی ڕۆژئاوا پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان دیمەشق و هەسەدە بۆ ماوەی 15  ڕۆژ دەکەن، لەگەڵ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شاری کۆبانێ.

 

2- داوا لە هەردوولا کراوە پابەندی ئاگربەستی هەمیشەیی بن و دەست بە دانوستان بکەن بە مەبەستی یەکخستنەوەی ئاشتیانەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتو و خاوەن سەروەریدا، کە ڕێز لە مافی هەموو پێکهاتەکان بگرێت.

 

3-  ڕاگەیەندراوەکە ستایشی ڕۆڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سورییەکانی کردووە لە شەڕی دژی داعش. هاوکات هۆشداری دراوە لە دروستبوونی هەر بۆشاییەکی ئەمنی لەو ناوەندانەی چەکدارانی داعشی تێدا دەستبەسەرە و داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کراوە.

 

4-  ئەمریکا و ئەوروپا جەخت دەکەنەوە کە سەقامگیرکردنی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێگەی سیاسی و ئاشتیانەوە، تەنیا ڕێگەیە بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و زامنکردنی سەروەریی خاکی 

713 جار خوێندراوەتەوە