دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی دەداتە ئێران و دەڵێت
کات تەواو دەبێت یان دانوستان یانیش هێرشی مەترسیدار.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا قسەی نویی
لەبارەی نێوان واشنتن و تاران کرد و هۆشداریی دایە ئێران بەپەلە دەست بە دانوستان
بکەن تا لە شەڕی گەورە بەدووربن.
ترەمپ وتی، ئەو هێزەی دەینێرنە ئێران گەورەتر دەبێت
لەو هێزەی نێردراوەتە ڤەنزوێلا و پێویستە ئێران ڕیککەوتن بکات تا خۆی بەدووربکات
لە هێرشی چاوەڕواننەکراو،
وتیسی، ئەو کەشتییانەی بۆ ئێران دەڕۆن لە کاتی
پێویستدا ئەرکی خۆیان جێبەجێدەکەن و دەبێت ئێران هەڵبژێرێت یان دانوستان یانیش هێرشی
مەترسیدار چونکە کات تەواو دەبێت.
لای خۆشییەوە فاتمە مهاجرانی وتەبیژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناترسین، بەڵام گڕی ئاگر بەرزبێتەوە، ناوچەکە و هەموو جیهان دەگرێتەوە، ئێمە دەستپێشخەریی جەنگ نابین، بەڵام بەرگریی لە وڵات و نەتەوەکەمان دەکەین...
483 جار خوێندراوەتەوە