دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 28/01/2026
کوردستان
+
-

دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە

بڕیاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و ژمارەیەک بەرپرسی تری ناوچەکە لەلایەن دادوەرەوە، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و پشتگیری لە ناوەندە میدیاییەکان دروست دەکات. لە کاتێکدا لایەنە پەیوەندیدارەکان باس لە دۆسیەیەکی زەویوزار دەکەن، چاودێران و ڕۆژنامەنووسان دەڵێن ئەمە "باجی دەستپاکییە".
بەپێی زانیارییەکان، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هەریەک لە  شادییە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان و بەرپرسی بەشی زەویوزار و سەرۆکی لیژنەی قەرەبوو و نوێنەری خانووبەرەی میری و ژمارەیەک فەرمانبەر و جوتیار راگیراون.
ئەم دەستگیرکردنە پەیوەندی بە پڕۆژەی فراوانکردنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هەیە لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو، کە پەیوەستە بە دۆسیەیەکی قەرەبووی جوتیاران لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە.
ڕۆژنامەنووس دڵشاد ئەنوەر لەسەر ئەو دەستگیرکردنە بە توندی هاتە دەنگ و دەڵێت؛ شادیە لە مودیرە ژنە پاکەکانە، بە تۆمەتێکی بێ مانا دەستگیر کراوە. شانازی بکە دزیت نەکرد و گیرایت، تۆ باجی دزی نەکردن دەدەیت.


دۆسیەکە بۆ کێشەیەکی کۆنی زەویوزار لە ساڵی ۲۰۰۳ دەگەڕێتەوە، کە تێیدا جوتیارانی ناوچەکە لە نێوان خۆیاندا گرفتیان لەسەر کەم و زیادی ڕووبەری زەوییەکان هەبووە. لیژنەکە بەپێی نەخشە، کۆنووس و ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران کاریان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەبووی جوتیاران، نەک کارێکی نایاسایی.

لە ئێستادا دۆسیەکە لە لێکۆڵینەوەدایە و چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

2248 جار خوێندراوەتەوە