هەسەدە ناسنامەی 10 شەهیدی ڕاگەیاند و دەڵێت
لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ بەرگریی پاڵەوانانەیان لە نیشتیمان کرد و ئێمەش بەردەوام
دەبین لەسەر ڕێگەکەیان و خوێنیان بەفیڕۆ ناچێت.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ناسنامەی 10
شەهیدی لە ڕاگەیاند، کە پێکدێن لە 6 پیاو و 4 ژن.
هەسەدە وتویەتی، "شەهیدبوونی دە هەڤاڵمان بە ژن
و پیاو، بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین، کە بە خوێن لاپەڕەی شکۆمەندیان لە خەباتی گەلەکەمان
و هێزەکانماندا نووسی. ئەوان لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ بەرگریی پاڵەوانانەیان لە
نیشتیمان کرد و شەهیدبوون و شکۆمەندییان هەڵبژارد.
ئەم شەهیدانە لە جوانترین کوڕ و کچەکانی گەلەکەمان
بوون، هەروەها لە پابەندترین و دڵسۆزترینەکان بوون لە خۆبەخشی خۆیان بۆ دۆزی گەلەکەمان،
بارگرانی و سەختییەکانی خەڵکیان بە چەکەکانیان هەڵگرتبوو، مانای بەرپرسیارییەتی و
قوربانیدانیان لە هەڵسوکەوتی ڕۆژانەیاندا بەرجەستە دەکرد، ئەوان مۆدێلێک بوون لە خەباتگێڕی
هۆشیار و سازشنەکەر.
شەهید بوونیان پەیمانێکی نوێیە کە بۆ خەباتمان
زیاد کراوە، کە لە ڕێگەیەوە پابەندبوونی هێزەکانمان نوێ دەکەینەوە بۆ ڕێزگرتن لە
خوێنی شەهیدان و درێژەدان بەو ڕێگایەی کە بە خۆڕاگری و قوربانیدانی خۆیان خۆشیان
کرد، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە خوێنیان بێهودە ناڕژێت، و قوربانیدانەکانیان وەک
چرایەک دەمێنێتەوە بۆ ڕێنماییکردنی نەوەکانی داهاتوو و پاڵنەرێکی بەردەوام بۆ درێژەدان
بە خەبات تا ئەو کاتەی ئازادی بە سەبر و کۆڵنەدان و ئیرادە بەدەست دێت.
ناوی هەریەک لەو شەهیدانە بریتییە لە، “داستان قرگول،
ڕۆشەن زانا عەفرین، ڤیان جودی، ستێرک ڕۆژهات، - جیاکار ئارمانج، دیار قامیشلۆ، دڵشیر
قامیشلۆ، - شیروان شیراوە، ڕۆژهات قامیشلۆ، کارکار قامیشلۆ"
309 جار خوێندراوەتەوە