شەپۆلی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان
دەکات و بەفر و تەرزەشی لەگەڵ دەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە، کاریگەریی شەپۆلێکی
بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و سەرەتا لە سنوری دهۆکەوە دەستپێدەکات، پاشان
درێژدەبێتەوە بۆ سەر سەرجەم ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ بارانبارین، ناوچە سنوورییەکان
و لوتکە و قەدپاڵی چیا بەرزەکان بەفربارینی دەبێت.
بە وتەی شارەزایانی بوارەکە، شەپۆلەکە لەمڕۆوە کاریگەرییەکانی زیاد دەکات، کە باران و بەفر و تەرزە و هەورەبروسکەیە، بارانبارینەکە بەشێوەی مامناوەند و هەندێک ناوچەی زاخۆ و دهۆک و سلێمانی و چەمچەماڵ و کەرکوک و گەرمیان و ناوچە شاخاوییە
بەرزەکانی سنووری هەولێر دەبێت، ڕێژەی بارانبارینی بەشێوەی لێزمەبارانی کورتخایەن دەبێت، پلەی گەرمییش بە (2-3) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە، بە وتەی شارەزایان شەپۆلەکە تەنها بارانبارین نابێت بەڵکو
بەپێی پێشبینییەکان، سبەى پێنجشەممە، کاریگەریی
بارانبارینەکە لە ناوچەکەمان بمێنێتەوە بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی
شاخە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا بەردەوامیی دەبێت تا دواینیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە.
دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و بەرزترینیش،
نزمدەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی...
272 جار خوێندراوەتەوە