وەزیری ناوخۆی سووریا، ڕایگەیاند ڕەگەزنامەی
سووری دەدرێت بە هەمو ئەو هاووڵاتیانەی بە ڕەچەڵەک کوردن و نیشتەجێی سوریان
هەواڵ: KNN
ئەنەس خەتاب، بڕیارێکی نوێی سوریای ئاشکراکرد سەبارەت
بە چارەنوسی هاووڵاتیانی کورد لە سووریا ، کە تێیدا کۆتایی بە دەیان ساڵ لە بێبەشبوون
لەو مافەی کوردان دەهێنێت
بەپێی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ، کە بۆ جێبەجێکردنی
مەرسوومێکی سەرۆکایەتی دەرچوە، چەند خاڵێکی سەرەکی و گرنگ جێبەجێ دەکرێن:
بڕیار درا بە ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی کارکردن
بە سەرجەم ئەو یاسا و ڕێوشوێنە نائاساییانەی کە بەهۆی سەرژمێریی ساڵی ١٩٦٢ لە پارێزگای
حەسەکە سەپێنرابون، کە بەهۆیەوە هەزاران کورد لە مافی هاووڵاتیبون بێبەش کرابون.
بڕیارەکە جەخت دەکاتەوە سەر پێدانی ڕەگەزنامەی سوری
بە هەمو ئەو هاوڵاتییانەی ڕەچەڵەکیان کوردە و نیشتەجێی خاکی سووریان، بەبێ جیاوازی.
ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی تایبەت ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە وەک "مەکتومی قەید"
(ئەوانەی هیچ ناسنامە و تۆمارێکیان نەبوە) دەناسران.
لە بڕیارەکەدا هاتوە کە ئەم هاووڵاتییانە دوای
وەرگرتنی ڕەگەزنامە، لەگەڵ سەرجەم هاوڵاتیانی دیکەی سووریادا لە ماف و ئەرکەکاندا
بە تەواوی یەکسان دەبن و هیچ جیاکارییەکیان لەگەڵدا ناکرێت.
وەزیری ناوخۆ سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی
ڕاسپاردوە کە ڕێنماییە جێبەجێکارییەکان دەربکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکرێت تاوەکو مامەڵە یاساییەکانیان تەواو بکەن.
ئەم هەنگاوە وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی
سووریادا دەبینرێت بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەی ڕەگەزنامەی کوردانی ئەو وڵاتە،
کە بۆ ماوەی پتر لە شەست ساڵ بوو بەدەست کێشەی بێ ناسنامەیی و بێبەشبون لە مافە سەرەتاییەکانەوە
دەیانناڵاند
387 جار خوێندراوەتەوە