کەجەکە دەڵێت
دەڵێت دۆخی ڕۆژئاوا کاریگەریی تەواوی لەسەر پڕۆسەی چارەسەریی دەبێت و ئەوەی
ڕوودەدات سەلمێنەری پاشەکشەی پڕۆسەکەیە.
هەواڵ:KNNC
زاگرۆس هیوا وتەبێژی
کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی سوریا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بەگشتی کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر پڕۆسەی ئاشتیی باکوری کوردستان و تورکیا
هەیە.
وتەبێژی کەجەکە
وتیشی، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کورد لە سوریا بەشێکن لە پیلانگێڕیی بۆ
بەرقەرارنەبوونی ئاشتیی و ئەم پێشهاتانە نیشانەی پاشەکشەکردنی پڕۆسەکەن.
قسەکانی زاگرۆس
هیوا لە کاتێدایە بۆ ساڵێک دەچێت پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە چەندین
هەنگاویان لەپێناو پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی ناوە و تا ئێستاش دەوڵەتی تورکیا
پڕۆسەکە بە تورکیای بێتیرۆر ناودەبات و بەشدارە لە هێرشەکانی سەر کورد لە ڕۆژئاوا
و دەڵێت ریگە نادەن کورد ببێتە خاوەنی خۆبەڕێوەبەریی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا
پەرتبکات...
26 جار خوێندراوەتەوە