بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کۆبانێ و ئەنجومەنی
ئابوری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، زەنگی مەترسییان لێدا و ڕایانگەیاند کە شارەکە
بەهۆی گەمارۆیەکی توندەوە ڕوبەڕوی کارەساتێکی مرۆیی بوەتەوە.
هەواڵ: KNN
ئیدارەی
خۆسەر داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ فشار بخەنە سەر هێزە هێرشبەرەکان
بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانیان
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکی خێرادا
سێ خاڵی سەرەکی وەک هۆشداری خستوەتە ڕو:
١. ئەو هاوکارییە کەمەی دەگاتە کۆبانێ، بەهیچ
شێوەیەک تێرکەری پێداویستییەکان نییە.
٢. پێویستە هێرش و دەستدرێژییەکان بۆ سەر کۆبانێ
دەستبەجێ ڕابگیرێن.
٣. بێدەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەم دۆخە،
ئازارەکانی خەڵکی شارەکە و زەحمەتییەکان زیاتر دەکات.
هاوکات ئەنجومەنی ئابووری ئاشکرای کردوە کە بەهۆی ئەو گەمارۆیەی هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریاو گروپە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیا بۆ ماوەی 10 ڕۆژە بەسەر شارەکەیاندا سەپاندوە، بڕی ئارد و سوتەمەنی
بە شێوەیەکی مەترسیدار کەمی کردوە.
دەشڵێن لە ئێستادا نزیکەی 600 هەزار کەس، کە بەشێکی زۆریان ئاوارەی ناوچەکانی ڕەققە،
تەبقە و گوندەوارەکانن، لەناو شارەکەدا گیریان خواردوە و لە بارودۆخێکی مرۆیی سەختدا
دەژین.
ماوەی دەرۆژە بەهۆی بڕانی
کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی کۆبانێ زەحمەت بوە، نانەواخانەکان
24 کاتژمێر کاردەکەن بۆ دابینکردنی نان بۆ
ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتووان و ئاوارەکان، بەڵام کەمیی ئارد و شیری منداڵان وەک گەورەترین
هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵکەکە ماوەتەوە.
176 جار خوێندراوەتەوە