نوری مالیکی
وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و دەڵێت پابەندین بە بریارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی
و دەستتێوەردەکانی ئەمەریکا پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و ڕەتیدەکەینەوە.
هەواڵ:KNNC
نوری مالیکی
پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپدا وتی، شیعەکان پابەندی بڕیارەکانی
چوارچێوەی هەماهەنگین و خۆیان کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاری دەکەن.
مالیکی وتویەتی "ئێمە بە توندی دژی دەستوەردانی
ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەوەستینەوە، و بە پێشێلکارییەک بۆ سەروەریی
وڵات و دەستدرێژی بۆ سەر بڕیاری "چوارچێوەی هەماهەنگی" (الإطار
التنسيقي) بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دادەنێین.
زمانی گفتوگۆ لە نێوان دەوڵەتەکاندا، تەنیا بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن،
نەک پەنابردن بۆ زمانی سەپاندنی داواکاریی و هەڕەشە.
لە سۆنگەی ڕێزگرتنم بۆ ئیرادەی نیشتمانی
و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، بەردەوام دەبم لە کارکردن تاوەکو گەیشتن بە ئەنجام،
بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت."
22 جار خوێندراوەتەوە