وەزارەتی نەوت: عێراق لە مانگی یەکی ئەمساڵدا زیاتر لە 6 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەبوە

KNN : Kurdish News Network
06:09 - 25/01/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئامارە بەراییەکانی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 ڕاگەیاند، کە تێیدا داهاتەکەی 6 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە.

 

هەواڵ: KNN 

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی وەزارەتەکە، کە پشت بە ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەبەستێت، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو (بە کۆندێنسێتیشەوە) لەو مانگەدا بڕی 107  ملیۆن و 651 هەزار و 61  بەرمیل بوە. داهاتی بەدەستهاتوو لەو بڕەش گەیشتووەتە 6 ملیار و 388  ملیۆن و 429  هەزار دۆلار.

 

دەربارەی سەرچاوەی هەناردەکردنەکە، وەزارەتەکە وردەکارییەکانی بەم شێوەیە خستووەتەڕو:

کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوور: 100  ملیۆن و 420  هەزار و 48  بەرمیل.

 

هەرێمی کوردستان (لە ڕێگەی بەندەری جەیهان): 5  ملیۆن و 997  هەزار و 527  بەرمیل.

 

هەروەها ئەو بڕەی هەناردە کراوە بۆ ئوردن بڕی 309 هەزارو 712 بەرمیل بوە وە بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەی قەیارە: 923  هەزار و 774  بەرمیل بوە.

516 جار خوێندراوەتەوە