دۆخی سوریا کۆبوونەوە بە پەرلەمانی عێراق دەکات
و ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرسە ڕێکدەخات.
هەواڵ:KNNC
هاوکاتی ئاڵۆزییەکانی سوریا بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمانی
عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سوپاسالار و فەرماندە ئەمنییەکان
دانیشتنێکی تایبەت دەربارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی سەرسنوری هاوبەش لەگەڵ سووریا
ئەنجام بدات.
دانیشتنەکە لە کاتێکدایە گروپە دیمەشق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشە لە عێراق و ڕۆشتن بەرەو کەربەلا دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە زیندانییانی داعش
لە میانی شەڕی سوریادا لە زیندانەکان هەڵاتن و ئازادکران، عێراقیش کاروانێکی 150
کەسی لەو داعشانە وەرگرتوەتەوە ئامادەیی نیشانداوە کە تەواوی چەکدارە عێراقییەکان
وەربگرێتەوە و 15 ڕۆژیش شەڕی سوریا لەنێوان هەسەدە و چەتەکاندا ڕاگیراوە بە مەبەستی
گواستنەوەی زیندانییە عێراقییەکانی ژێردەساڵاتی هەسەدە بۆ وڵاتەکە...
111 جار خوێندراوەتەوە