ئێران دەڵێت
بابەتەکانی عێراق ناوخۆیین و کەس بۆی نییە دەستوەردان بکات و عێراق خۆی بڕیاری خۆی
دەدات.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی
ئێران لەبارەی دۆخی ناوچەکە ڕوونیکردەوە کە دۆخی عێراق تەنها پەیوەندیی بە وڵاتەکە
خۆیەوە هەیە و هیچ جۆرە دەستوەردانێک ڕێگەپێدراو نییە.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە عێراق تەنها گەلی عێراق و
سەرکردایەتییەکەی دەتوانن بڕیار لە بارەیەوە بدەن و هەموو جۆرە دەستێوەردانێکی
دەرەکیی ڕەتدەکرێتەوە.
ئەوەش دوای
ئەوە دێت کە ئەمەریکا بەردەوام جەخت لە دورخستنەوەی عێراق دەکاتەوە لە ئێران و چەندین
جاریش مارک ساڤایای نێردەی ترەمپ وتویەتی کە عێراق سەربەخۆ و بەهێز دەکەن...
297 جار خوێندراوەتەوە