نرخی 100 دۆلار گەیشتە 157 هەزار دینار

KNN : Kurdish News Network
12:09 - 27/01/2026
کوردستان
+
-

دابەزینی بەهای دینار پێوانێکی مێژووی تۆمارکرد و نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 157 هەزار دینار.


هەواڵ:KNNC

هەرچەندە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو بە 155 هەزار  دینار بەڵام دواتر بوو تا 157 هەزار دینار ڕۆشت، واتا تا نیوەڕۆ دوو هەزار دینار چووە سەر نرخەکەی، ئەوەش جیا لەوەی لە بازاڕدا نرخی دۆلار لە ئاڵوگۆڕگەیەک بۆ ئاڵوگۆڕگەیەکی دیکە دەگۆڕێت و نرخەکەی لە دەرەوەی بازاڕی دراو زۆر زیاترە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 148 و 750 دیناربوو لە کاتی داخستنی بازاڕدا هەر 100 دۆلارێک بەرامبەربوو بە 152 هەزار دینار، هەروەها لە دوێنێوە نزیکەی 8 هەزار دینار دینار چووەتە سەر نرخی دراوە ئەمەریکییەکە و بەهای دینار زۆر دابەزیوە.

دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار لە سەرەتاکانی ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەردەوامە و لەو کاتەوە دراوی عێراقیی زیاتر لە 15 هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستداوە...

90 جار خوێندراوەتەوە