مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند کشانەوە لە ناوچە عەرەبییەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی
سڤیل بووە و با گەل دڵنیابێت لەوەی کورد دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش نابێت و
لە کۆتاییدا سەردەکەوین.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە دوای
ڕاگەیاندنی ئاگربەستی شەڕ ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا شەڕێکی دژواری پلانبۆداڕێژراوی
بەسەردا سەپێندرا زۆر هەوڵدرا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بەڵام بێئەنجامبوو چونکە چەندین
لایەن تیایدا بەشداربوون، کشانەوە لە ڕەققە و دێرەزوریش لەپێناو پاراستنی خەڵکانی
سڤیل و گەورەنەبووونی قەبارەی زیانەکانبووە.
فارمانداری هەسەدە وتیشی ئەوەی ئێستا هەیە بۆ قۆناغێکە و لەپێناو خوێنبەربوونێکی
گەورەتری سوریا بووە، چونکە هەوڵەکان بۆ ئەوەبوون سوریا ڕووبەڕووی شەڕی ناوخۆ بکرێتەوە،
جارێ ڕێککەوتن قسەی لەسەر دەکرێت و گفتوگۆی دەوێت.
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشدا، کورد بەدرێژایی 14 ساڵی ڕابردوو بە خوێن بەرگریی
کردوە و چەندین دەستکەوتی بەدەستهێناوە بە خەباتی خۆی، ئێستاش با گەل دڵنیابێت
لەوەی کە دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش نابین و تێکۆشان درێژەی هەیە، لە
کۆتاییشدا سەرکەوتن هەر بۆ کوردە....
194 جار خوێندراوەتەوە