هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە زیندانی کەنیسە لە تەبقە لەلایەن چەکدارانەوە گیرابێت
و دەڵێت چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا زیندانەکە چۆڵکراوە و گیراوەکانیش گوازراونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە و دەنگۆی چەکدارانی لەبارەی گرتنی
زیندانی کەنیسە لە تەبقە ڕەتکردەوە.
هەسەدە وتویەتی، سێ ڕۆژ
پێش شەڕ وەک هەنگاوێکی بەرپرسیارانە و خۆپارێزیانە، هەموو زیندانییەکانیانی زیندانی
کەنیسەیان لە تەبقە گواستەوە بۆ شوێنە پارێزراوەکانی دەرەوەی شار، بەڵام چەکدارانی
دیمەشق ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردوەتەوە و بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی زیندانەکە دەکەن، ئەوەش
دەری دەخات کە ئەوان پلانی هێرشکردنە سەر زیندانەکەیان هەبووە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردەوە،
بۆ دڵنیابوون لە ئاشکرابوونی تەواوی ڕاستییەکانیان بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لایە و ئەوەش
حاشاهەڵنەگرە بۆ ئەوەی ئەو چەکدارانە چ نیازێکیان هەبووە و بەرپرسیارن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو...
328 جار خوێندراوەتەوە