هەسەدە دەڵێت کۆمەڵێک
شەڕڤان لە دێرحافر و مەسکەنە گەمارۆدراون و پارێزراوییان لە ئەستۆی دیمەشق و
نێوەندگیرەکاندایە.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکیدا گەمارۆدانی کۆمەڵێکی شەڕڤانی لەلایەن چەکدارانی
سوریاوە لە دێرحافر و مەسکەنە ڕاگەیاند.
هەسەدە
وتویەتی، لەئەنجامی ناپاکییەکانی حکومەتی دیمەشق و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامە بە
نێوەندگیریی نێودەوڵەتی، تاقمێک لە شەڕڤانان لە دێرحافر و مەسکەنە گەمارۆدراون،
سەرەڕای ئەوەی لە ڕێککەوتنەکەدا وادەی 48 کاتژمێری دیاریکراوە بۆ کشانەوەی هێزەکان،
کەچی حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد و بە بەکارهێنانی تانک هێرشی کردە سەر
شەڕڤانان.
هەسەدە دیمەشق
و وڵاتانی نێوەندگیری بەرپرسیار کردوە و ڕایگەیاندوە، حکومەتی دیمەشق و زلهێزە
نێودەوڵەتییەکانی پشتیوانی ڕێککەوتننامەکە بە تەواوی بەرپرسیار دەزانن لە
پارێزراویی ژیانی شەڕڤانە گەمارۆدراوەکان، جەختیشکردوەتەوە لە دڵنیاییدان لە تێپەڕبوونی
شەڕڤانان و چەکەکانیان بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پارێزراویی...
25 جار خوێندراوەتەوە