شەڕ و پێکدانانی قورس لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی سوریا لە ڕۆژئاوای ڕەققە دروستبووە و سوپا هێرشی کردوەتە سەر پێگەکانی هەسەدە.
هەواڵ:KNNC
پاش کشانەوەی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە لە دێرحافر و مەسکەنە، سوپای سوریا بەوەوە نەوەستاوە بەردەوامە لە
پێشلکاریی ڕێککەوتن و هێرشکردنە سەر هەسەدە.
لەوبارەیەوە هەسەدە ڕایگەیاند: لە ڕەققە
لەلایەن چەکدارانی سوریاوە هێرشکراوەتە سەر پێگەی شەڕڤانان، ئەوەش پێشێلکاریی ئاشکرای
ڕێککەوتنە و دەبێت هەرچی زووە نێوەندگیرەکان بێنە سەرهێڵ و بەر بە پێشیلکارییەکان
بگرن.
لەلایەکی دیکەوە سوپای سوریای عەرەبیی
ڕایگەیاند: کە سەربازانیان چوونەتە نێو ڕۆژئاوای ڕەققە و ناوچەکە ئێستا لە دەستی
ئەواندایە.
هاوکاتی ئەوانەش سوپای سوریای عەرەبی تەبقەی وەک ناوچەی داخراوی سەربازیی دانا و ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ پلانی هێرشکردنە سەر ناوچەکە.
ئەوەش لە کاتێکدایە
ڕێککەوتنکرا بۆ کشانەوەی شەڕڤانانی هەسەدە لە دێرحافر و مەسکەنە بە مەرجی
پێشڕەویینەکردنی سوپای سوریا.
334 جار خوێندراوەتەوە