عەبدوڵڵا ئۆجالان: شەڕی سوریا هەوڵە بۆ تێکدانی ئاشتیی

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 18/01/2026
کوردستان
+
-

عەبدوڵڵا ئۆجەلان نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوا و سوریا ڕاگەیاند و دەڵێت ئەوەی هەیە هەوڵێکی بۆ تێکدانی ئاشتیی.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

شاندی دەمپارتی کە دوێنێ سەردانی دورگەی ئیمراڵییان کرد، ئەمرۆ بەیانێکیان لەبارەی سەردانەکە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ناوبراو نیگەرانی دۆخی ڕۆژئاوا و سوریابووە.

 

شاندەکە وتویەتی، کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدا، کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندوە، لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز ئۆجەلان پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند، دیدگای 27 ی شوبات بە دروستی ماوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا گرنگیی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پێشخستنی پڕۆسەکە دووپاتکردەوە.

 

سەرنجی سەرەکی کۆبونەوەکە پێشهاتەکانی سوریا بوو، بەڕێز ئۆجالان نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بە ململانێکان و پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و ئەوەی بەهەوڵێک ناوبرد بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی ، بە توندی جەختی لەوە کردەوە، کێشەکانی سوریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان و لۆژیكی دروستەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن .

 

ئامادەیی خۆشی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەكانی بۆ دڵنیابوون لە چارەسەركردنی ئەم پرسە لە ڕێگەی گفتوگۆو دوورکەوتنەوە لە ململانێ، داواشی لە هەموو لایەنە چالاكەكان رۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن و بەرپرسیارانەو جددی لەم بوارەدا مامەڵە بکەن.

24 جار خوێندراوەتەوە