هەسەدە: لە کێڵگەی سەورەو غانم عەلی ئامادەی هەمو پێشهاتێکین

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 17/01/2026
کوردستان
+
-

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی دیمەشقی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی واژۆکراوی نێوانیان و هێرشکردنە سەر هێزەکانیان تۆمەتبار کرد

 

هەواڵ: KNN 

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەسەدە   حکومەتی دیمەشق خیانەتی کردوەو  لە گوندی  دبسی عەفنان  شەڕ و تێکهەڵچونی توند ڕویداوە

 

هەسەدە ئاماژەی بەوە کردوە کە هێزەکانیان مافی ڕەوای بەرگری لەخۆگرتنیان بەکارهێناوە و وەڵامی سەرچاوەی هەڕەشەکانیان داوەتەوە، لە ئێستاشدا دۆخی ناوچەکە بە ئاڵۆزی ماوەتەوە

 

هاوکات  ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاندوە کە لە هەردو بەرەی کێڵگەی  ئەلسەورە و  غانم ئەلعەلی  هیچ پێشهاتێکی نوێ نیە،  بەڵام هێزەکانیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر بارودۆخێکی لەناکاو، لەوپەڕی ئامادەباشیدان

47 جار خوێندراوەتەوە